٨ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٣:٢١
Source: Mehrnews
هۆشداریی پزشکیان بۆ نەخشەی وەیشوومەی دوژمنانی ئۆمەتی ئیسلامی؛ ئەبێ زۆر وشیار بین

سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری سەید عەمار حەکیم لەسەر زەوورەتی یەکڕیزی وڵاتانی ئیسلامی جەختی کرد و وتی: لەسەر ئەو باوەڕەین کە یەکگرتوویی و هاوکاری بەردەوامی وڵاتانی ئیسلامی نەک هەر دەبێتە بەستێنی پێشکەوتن بەڵکوو هیچ دەسەڵاتێک توانایی بەزاندن و گەمارۆی ئێمەی نییە.

 مەسعوود پزشکیان شەوی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی، پێوەندیەکانی نێوان دوو گەل و دوو وڵاتی ئێران و عیراق لە سێبەری پێوەندی ئایینی و فەرهەنگی، قووڵ و ڕیشەدار وەسف کرد و جەختی کرد کە سنوورە جوگرافیاییەکان هەرگیز ناتوانن ببنە هۆی جودایی ئەو دوو گەلە برایە.

هەروەها درێژەی دا: لەسەر ئەو بڕوایەین کە یەکگرتوویی و هاوکاری بەردەوام لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی لە هەموو بوارەکان، نەک بەستێنی گەشە خۆش دەکات، بەڵکوو هیچ دەسەڵاتێکیش توانی گەمارۆ و بەزاندنمانی نابێت.


پزشکیان زەروورەتی پارێزوانی و خوابوردن لە تەشەنە سەندنی پرسگەلێک کە دەبێتە هۆی دوور کەوتنەوەی ئۆمەتی ئیسلامیی نکۆڵی نەکراو وەسف کرد و زیادی کرد: دوژمنان هەوڵ دەدەن بۆ دروست کردنی درز لە نێوان موسڵمانان تا بگەنە ئامانجە وەیشوومەکانی خۆیان، بۆیە دەبێت نسیبەت بە ئەو پیلانانە زۆر وشیار بین.


سەید عەمار حەکیمیش گیانفیداییەکانی گەلی ئێران لە شەڕی 12 ی ڕۆژەی بەرز نرخاند و هەروەها فەرماندەیی ڕێبەری ئێران لە مەیدانی شەڕ و چوونی بەرپرسان وەکوو دکتۆر پزشکیان لە نێوان خەڵک، نیشاندانی هێزی هێزە چەکدارەکان و یەکگرتوویی لە نیشانەکانی ئوە شەڕە وەسف کرد و زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بووە هۆی سەربڵندی ئۆمەتی ئیسلامی و پێگەی گەلی ئێرانی لە نێوان موسڵمانان بەرز کردەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha